Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:24

بوومەلەرزەیەك لوبنان و فەلەستینی هەژاند

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەك هەردوو وڵاتی لوبنان و فەلەستینی هەژاند و گوڕەكەی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
دامەزراوەی بوومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست لە لوبنان ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە كەناراوەكانی باشووری لوبنانی هەژاندووە.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی فەلەستین، وەفا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە باكووری فەلەستین هەژاندووە و 10 چركەی خایاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 18 كم، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕوویداوە، و هاوڵاتیان لە پارێزگا جیاوازەكانی كەناری ڕۆژئاوا هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.