Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:14

كێشەی نەبوونی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی چارەسەركرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەیشتنی وەجبەیەكی لەپاسپۆرت و چارەسەری كێشەی كارتی نیشتمیانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كاركردن لەسەر پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەندێك لە فەرمانگەكان لە مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
لیوا سەعد معن،بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بەم دواییانە پاكێجێكی نوێی پاسپۆرت گەیشتە دەستمان، و كێشەی كارتی نیشتیمانی چارەسەر كراو ئەوەی ڕوویدا، كێشەی كەڵەكەبووی پێشوو بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دەستنیشانكردنی هەر بابەتێكی گەندەڵی كارگێڕی بۆ هەر ئەفسەرێك یان لقێك هەبێت، ئەوا ڕێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
سەبارەت بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی-یش، گوتی: لە سەرەتای مانگی داهاتوو كارەكان بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەندێك لە فەرمانگەكان تەواو دەكرێن، بەهیوای ئەوەی مانگانە فراوانتر ببێت بۆ ئەوەی سەرجەم پارێزگاكان بگرێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.