Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:56

بزانە لە رۆژی سەردانەكەی بایدن بۆ ئۆكراینا رووسیا خەریكی چی بووە؟

کوردستان TV
100%

سەرچاوە ئەمریكییەكان بۆ سی ئێن ئێنیان ئاشكرا كردووە كە لە ڕۆژی سەردانەكەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا كە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامیدا، ڕووسیا تاقیكردنەوەیەكی مووشەكی بالیستیكی نێوان كیشوەرەكانی ئەنجامدا كە پێدەچێت شكستی هێنابێت.
بەرپرسێك ڕایگەیاندووە  كە تاقیكردنەوەكە پێش گەیشتنی بایدن بۆ ئۆكرانیا ئەنجامدراوە و سەرچاوەی دووەمیش ڕایگەیاند كە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ كاتێكی دیاریكراو بكات.
بەرپرسێكی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ڕووسیا پێشوەختە ئەمریكای لە تاقیكردنەوەكە ئاگاداركردۆتەوە، بەرپرسێكی دیكەش ڕایگەیاندووە، تاقیكردنەوەی مووشەكەكە هیچ مەترسییەك لەسەر ئەمریكا دروست ناكات .
بەرپرسان ئاماژەیان بەوە كردووە كە تاقیكردنەوەی مووشەكی سارمات - كە لە ڕۆژئاوادا بە "شەیتانی 2" ناوزەد كراوە و توانای هەڵگرتنی چەندین سەری ئەتۆمی هەیە - پێدەچێت شكستی هێنابێت.
 بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ڤلادیمێر پوتین ،سەرۆكی ڕووسیا بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە لە وتارەكەیدا تیشك بخاتە سەر ئەو ئەزموونە، بەڵكو پوتین لە وتارەكەیدا كە كاتژمێرێك و چل و پێنج خوولەكی خایاند، بە هیچ شێوەیەك باسی لەوە نەكرد.
كاتی تاقیكردنەوەكە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەمریكا و ڕووسیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی چەند كەناڵێكی جیاوازەوە پەیوەندییان هەبووە بۆ ڕێگریكردن لە ململانێ، هەروەها بەرپرسانی ئەمریكا شەوی یەكشەممە، چەند كاتژمێرێك پێش سەردانەكەی بایدن بۆ كیێڤ، ڕووسەكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە سەرۆكی ئەمریكا گەشتێك بۆ ئەو وڵاتە دەكات .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.