ئەمڕۆ چوارشەممە 2/22، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، كاركردنی یەكەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیكترۆنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، كە بەشێكی لە كارنامەی حكومەت لە بواری بەدیجتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی حكومەت كە بڕیارە تا كۆتایی ساڵی 2025 تەواو ببێت.
بەم بۆنەیە، سەرۆكی حكومەت لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، تەكنەلۆژیا و داتاكانی ئەم خزمەتگوزارییانە، ئاسانكاری دەكەن بۆ بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی زیاتر كە ڕێگە خۆشكەرن بۆ نوێكردنەوەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانمان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن لە دروستكردنی دەرفەتی بازرگانی نوێ لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان .
سەرۆكی حكومەت، ئاماژەی بەوە دا كە ڤیزای ئەلیكترۆنی یەكێكە لە چەندین خزمەتگوزاریی دیكەی ئەم كابینەیە، كە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و ئاسانكارییە بۆ كار و بازرگانی لە كوردستاندا. هەندێكیان لە چەند مانگی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێن.
سەرۆكی حكومەت هەروەها دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری كرد كە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانیان لە پێشینەی كارەكانیاندایە و پابەندن بە كارنامەی وەرچەرخانی دیجیتاڵییەوە.
پۆرتاڵە ئەلیكترۆنییە نوێیەكە (visit.gov.krd) ڕێگا بە سەردانكەران و وەبەرهێنەران دەدات كە بە شێوەی ئۆنلاین داوای ڤیزا بكەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان. هاوكات لەگەڵ ڤیزای ئەلیكترۆنیدا، چەندین سیستەمی دیكە بۆ باشتركردنی ئاسایشی سنوورەكان پەرەیان پێدراوە.
http://visit.gov.krd
سەرۆكی حكومەت یەكەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.