Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:26

سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی خوسرەو جاف: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی خوسرەو جاف دەكات و رایدەگەێنێت، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف و برای بەڕێزتان (كیسرا جاف)ـم پێ گەیشت و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ..
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خوسرەو جاف
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك خوسرەو جاف
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف و برای بەڕێزتان (كیسرا جاف)ـم پێ گەیشت.
پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ی شوباتی 2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.