Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:44

ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، یانەی ریال مەدرید لەڕێگای یاریزانان، ئیدێر میلیتاو، ڤینیسیۆس جونیۆر و کەریم بنزیما سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی لیڤەرپوولدا تۆمار کرد.

لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای "ئانفێڵد" بووە میوانی یانەی لیڤەرپوول.

لە خولەکی چوارەمی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، داروین نونێز توانی بەشێوەیەکی زۆر جوان گۆڵی یەکەمی تۆمار بکات، دواتر لە خولەکی16ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی لیڤەرپوول، محەمەد سەڵاح بەسوود وەرگرتن لە ھەڵەیەکی گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید، تیبۆ کۆرتوا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی یانەی لیڤەرپوول، ریمۆنتادا گەورەکەی ریال مەدرید دەستی پێ کرد، کاتێک ھێرشبەری ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 21 یارییەکەدا، گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.

ھەروەھا لە خولەکی 36دا، گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوول، ئەلیسۆن بیکەری ھەمان ھەڵەی تیبۆ کۆرتوای دووبارە کردەوە و ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووە.

گێمی دووەمی یارییەکە رووخانی یانەی لیڤەرپوول دەستی پێ کرد، کاتێک لە خولەکی 47دا، بەرگرییکاری یانەی ریال مەدرید، ئیدێر میلیتاو سێیەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

دواتر ھێرشبەری یانەی ریال مدرید، کەریم بنزیما لە خولەکەکانی 55 و 67ی یارییەکەدا، گۆڵی چوارەم و پێنجەمی تۆمار کرد.

ئەنجامی یارییەکەیش 5-2 لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی ھات.

بڕیارە یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە15 ئاداری داھاتوودا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.

ھەروەھا لە یارییەکی دیکەدا کە لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)ئەنجامدرا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بووە میوانی یانەی ئینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی لە یاریگای دۆیچە بانک پارک.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی ناپۆلی کۆتایی ھات.

گۆڵەکانی یانەی ناپۆلی لە خولەکەکانی 40 و 65دا، لەڕێگای یاریزانان، ڤیکتۆر ئۆسیمێن و جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ تۆمار کران.

ھەردوو یانەکە لە یاریی گەڕانەوەدا لە 15 مانگی ئاداری داھاتوودا لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا لە شاری ناپۆلی، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.