ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/شوبات/2023 له ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند" تارق كارێزی"، بابه‌تێك به ناونیشانی (كه‌ركووك و پرسی كولتوور "كتێبخانه‌ی كارێز به نموونه")، پێشكه‌ش ده‌كرێت.
نووسه‌ر له‌م كۆڕه‌دا ڕۆشناییهك ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆ و دوێنێی كولتوور له‌و گه‌وره شاره‌ی كوردستاندا(كه‌ركووك)، هه‌روه‌ها باس له پرۆژه‌ی كتێبخانه‌ی كارێز و ڕۆڵی له شاری كه‌ركووكدا ده‌كات.
كۆڕه‌كه له‌كاتژمێر 4ی ئێواره له تهرلاری ئه‌كادیمیای كوردی هۆڵی مه‌حموودی بایزدی، هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له ئه‌كادیمیای كوردی باسی كه‌ركووك و پرسی كولتوور ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.