ئەمرۆ چوارشەممە 22-2-2023 لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی نرخی دۆلار و سەقامگیری بازاڕ لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كۆبوونەوە.
لەوباریەوە كازم شەممەری،ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لیژنەكەمان بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی نرخی دۆلار و سەقامگیری بازار،میوانداری عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی كردووە.
هەروەها گوتی: لیژنەكەمان بەدواداچوونی بۆ ئەنجامەكانی سەردانی شاندی عێراق بو َئەمریكاو ژمارەیەك دۆسیەی دیكە كردووە.
شایانی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
لەو 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلاری كە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 144 ملیۆن و 526 ھەزار و 209 دۆلاری بۆ حەواڵكردن بووە و 59 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی كاش بووە.
ئەوەیش لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 129 ملیۆن و 16 ھەزار و 897 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1553 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق و بانكی ناوەندی گفتوگۆ لە بارەی نرخی دۆلار دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.