سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رله‌به‌یانییه‌كه‌ی كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا 100 دۆلار له نزیكی 153 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر و سلێمانی به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر بووه به 153 هه‌زار و 250 دینار، له شاری دهۆك به 153 هه‌زار و 300 دینار بووه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش به 153 هه‌زار و 500 دینار.
له شاری كه‌ركووك كه نرخه‌كه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراق كه‌مێك به‌رزتره، نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بووه به 153 هه‌زار و 600 دینار.
له به‌غدای پایته‌خت و هه‌روه‌ها پارێزگای به‌سڕه‌ی باشووری عێراقیش به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر بووه به 153 هه‌زار و 100 دینار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار له شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه، هه‌ولێر و سلێمانی 153 هه‌زار و 600 دینار، كه‌ركووك 153 هه‌زار و 800 دینار، به‌غدا 153 هه‌زار و 300 دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.