Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:43

پاڵپشتیی دارایی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج دەکرێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.