Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:57

دوای 12 ساڵ.. ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌وروپی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق نیشته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار و دوای 12 ساڵ له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، فڕۆكه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا نیشته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ نه‌رویجی بوو و كۆمه‌ك و هاوكاری هه‌ڵگرتبوو بۆ بریندار و لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كانی باشووری سووریا.

له‌ ده‌ستپێكی ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و توركیا له‌ رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه‌، تا ئێستا 200 فڕۆكه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقه‌وه‌ كۆمه‌ك و هاوكارییان گه‌یاندۆته‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام سه‌رجه‌می فڕۆكه‌كان هی وڵاتانی دراوسێ و ده‌روروبه‌ر بوون وه‌ك ئیماڕات و عومان و تاجیكستان و ئۆزبه‌كستان و ڕووسیا و كوێت و چه‌ند وڵاتێكی تریش.

به‌مه‌ش ئه‌م فڕۆكه‌ نه‌رویجییه‌ بووه‌ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپی دوای 12 ساڵ و له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت بنیشێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.