Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:41

ئه‌مڕۆ له‌ شاری مه‌درید کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان – ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لە شاری مەدریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان – ئیسپانیا له‌نێوان شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا بێجگە لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیسپانیا لە بواری بازرگانی و پیشەسازی، نوێنەرانی 7 گرووپی کۆمپانیا گەورەکانی ئیسپانیا وه‌ك کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەر و دەرمانسازی و تەکنەلۆجیای گەیاندن و کەرەستەی جلوبەرگ و بیناسازی و تەکنەلۆجیای سەردەم ئامادە بوون.

‏لە میانەی کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان هاڵسان بە پێشکەشکردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی ئابووری کوردستان و دەرفەتەکان و گرینگی دروستکردنی پردێکی هەماهەنگی و گواستنەوەی ئەزموونی ئیسپانیا بۆ هەرێمی كوردستان.

لای خۆشییانه‌وه‌ بەشداربووانی ئیسپانی بە گرینگیەوە ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ کاری هاوبەش و بەشداریان لە چالاکی پیشانگاکان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بڕیاره‌ کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان – ئیسپانیا ماوه‌ی دوو ڕۆژ بخایەنێت و تێیدا تەوەری گرینگ و تایبەت بە پرسی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسپانیا تاوتوێ بکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.