سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كاتی جێهێشنی شاری وارسۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه له كاتی سه‌ركه‌وتنی قاڵدرمه‌ی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ربووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی پۆڵه‌ندا، به فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه و له كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر قاڵدرمه‌ی فڕۆكه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مجاره‌ش هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست دا و به‌ربووه‌وه.
بایدن ئه‌مه یه‌كه‌مجاری نییه له كاتی چوون بۆ نێو فڕۆكه و له‌سه‌ر قاڵدرمه و په‌یژه‌كاندا به‌رده‌بێته‌وه، دوایین جاریش له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو بوو كاتێك ده‌یویست به گه‌شتێكی فه‌رمی سه‌ردانی كالیفۆڕنیا بكات و له‌سه‌ر قاندرمه‌ی فڕۆكه‌كه چه‌ند جارێك به‌ربووه‌وه.
هه‌ر له ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێش ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی جۆرجیا، جارێكی تر به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر قاڵدرمه‌ی فڕۆكه هاوسه‌نگی له‌ده‌ستدابوو و به‌رببووه‌وه.
به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یژه‌ی فڕۆكه‌كان، له ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كرا كه باری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و مێشكی بایدن باش نه‌بێت، به‌ڵام كۆشكی سپی ڕه‌تی كردبووه‌وه و جه‌ختی كردبووه‌وه كه پشكنین بۆ سه‌رۆك كراوه و له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستییه‌كی باشدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.