ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له پارێزگای ئه‌نباڕ دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی هه‌وڵی به قاچاخبردنی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستگیر كردووه.
ئاژانسی هه‌وڵگری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به لێپێچینه‌وه‌ی توند له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی به قاچاخبردنی دۆلار و دراوی بیانی ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاژانسی هه‌واڵگری توانی دوو كه‌س ده‌ستگیر بكات.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان بڕی 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و 300 ملیۆن دیناری عێراقییان پێ بوو و له یه‌كێك له بازگه‌كانی پارێزگای ئه‌نباڕ هاتنه ده‌ستگیركردن كه ده‌یانویست بیهێننه نێو پارێزگاكه و دواتریش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیگوازنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به قاچاخبردنی دۆلار و دراوی بیانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه كراوه و سزای توندی له‌سه‌ره وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.