دوای ئەوەی لە ڕیزبەندیی زانستیی ماڵپەڕی (کلاریڤەیت - Clarivate)، زانکۆی سەڵاحەدین بۆ جاری دووەم و لهسهر ئاستی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان و عێراق یەکەم بوو، لە هەولێر ڕێوڕەسمی یەکەمبوونی بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 02ـی 2023 بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و سەرۆکایەتی کۆلێژەکان و مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین و یەکیتێ قوتابیانی کوردستان، ڕێورەسمی یەکەمبوونی زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی زانکۆ ئەهلی و حکوومیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، دوای پێشکەشکردنی گوتاری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و پارێزگاری هەولێر، پێزانینی زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بەو کەسانە کرا کە بەشێک بوونە لەو شانازییەی زانکۆی سەڵاحەدین ببێتە یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ ئەهلی و حکوومیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.
لە هەفتەی ڕابردوودا بەپێی ڕیزبەندیی زانستیی ماڵپەڕی (کلاریڤەیت - Clarivate)، زانکۆی سەڵاحەدین بۆ جاری دووەم و لهسهر ئاستی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و له چوارچێوهی ئهو توێژینهوانهی له ساڵی 2018 تاوەکوو 2022 پێشكهشی كردوون، پلهی یهكهمی بهدهست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.