Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:51

پاسپۆرتی سلێمانی: ئێستا دەتوانن لەماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتی عێراقی دەربکەن

کوردستان TV
100%

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی خزمەتگوزاری خێرا لە ماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتی عێراقی دەربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانە دەکەین کە پێویستیانە بەزووترین کات ببنە خاوەن پاسپۆرت بەبێ بوونی ھیچ  مەرجێکی وەک ھەبوونی ڕاپۆرتی پزیشکی یاخود تکتی فڕۆکە، ئەتوانن سەردانی نووسینگەی تایبەت بکەن لە پاسپۆرتی گشتیی بەغدا بۆ مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت بە ڕێگەی (خزمەتگوزاری خێرا- خدمە سریعە) بە بڕی 250 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند: لەماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتەکەت وەردەگریتەوە، ئەم خزمەتگوزاریە بەردەستە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییانی عێراق و کوردستان دانیشتووی ھەر پارێزگا و ناوچەیەک بن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە ھاووڵاتی سەرجەم پێداویستییەکانی دەرھێنانی تایبەت بە پاسپۆرتی پێ بێت تاوەکوو مامەڵەکەی بۆ جێبەجێ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.