Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:34

کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئیسپانیا لە مەدرید بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


  لە شاری مەدرید، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا لە ژووری بازرگانی ئیسپانی و بە ئامادەبوونی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئیسپانیا ئەنجام درا.
لەو کۆنفرانسەدا نوێنەرانی حەوت گروپی کۆمپانیا گەورەکانی ئیسپانیا وەک  ( کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەر و دەرمانسازی و تەکنەلۆجیای گەیاندن و کەرەستەی جل و بەرگ و بیناسازی  و تەکنەلۆجیای سەردەم) ئامادەبوون.
 ‏
لە کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسیان لە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکان و گرنگی  دروستکردنی پردی هەماهەنگی و گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتی ئیسپانیایان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. 
 ئەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا تەوەری گرنگ و تایبەت بەپرسی پێشخستنی پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو لا تاوتوێ دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.