ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه22ی2ی2023، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد.
له‌م دانیشتنه‌دا كە فەریق روكن عیسا عوزیر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوو ره‌وشی ئه‌منی له‌عێراق و پلانه دانراوه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕێنمانییه جۆرا وجۆره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناو كارنه‌مه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران.
هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و چاره‌سه‌ركردنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردنی له‌ته‌واوكردنی.
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی دیالۆگی تایبه‌ت به‌رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتووێكران.
دانیشتنه‌كه چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئابووری و باریبژێوی هاووڵاتیان خسته به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه وگرنگترینیان دابینكردنی كه‌ل وپه‌لی خۆراك له‌بازاره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ڕكمانیه‌كانی رووبه‌روویی ره‌وشی كشتوكاڵی وژینگه ده‌بنه‌وه له‌ئه‌نجامی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه و پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
سەرۆك ئەركانی پێشمه‌رگه بەشداری دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.