Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:42

جۆكۆڤیچ تكایه‌ك له‌ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

کوردستان TV
100%


تێنسزانی به‌ناوبانگی جیهانی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌م، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی دووپاتیكرده‌وه‌، ئومێد ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێگای پێ بده‌ن برواته‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان له‌پێناو به‌شداربوون له‌پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌چوار پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌ه‌ی تێنسی پیشه‌گه‌ران.
 جۆكۆڤیچ ڤاكسینی كۆرنای له‌خۆی نه‌داوه‌، به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی بیانی گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بكات، پێویسته‌ ڤاكسینی له‌خۆی دابێت، ئه‌م بریاره‌ تا نیسانی داهاتوو كاری پێ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م جۆكۆڤیچ كه‌به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ندیانا وێلز بكات كه‌ له‌نێوان شه‌ش بۆ نۆزده‌ی ئاداری داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.
جۆكۆڤیچ له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، داوای به‌م وڵاته‌ كردوه‌ رێگه‌ پێ دانی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانیه‌یته‌ بكات.
 جێگای باسه‌ جۆكۆڤیچ یه‌كێكه‌ له‌كه‌سایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كان كه‌ ره‌تیكردۆته‌وه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا به‌كاربێنێت.    


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.