Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:23

چەند ناوچەكی ئەمریكا دەكەونە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی گەردەلوولی بەفرو سێ رۆژ دەخاێنێت

چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت كە ئەستووری بەفر لە ویلایەتی مینیسۆتا لە سنووری كەنەدا لە ماوەی سێ رۆژدا 60 سانتیمەتر تێپەڕێنێت
کوردستان TV
100%

ئەو رەشەبا بەهێز و بەفر بارینەی كە لە رۆژئاوای لە ئەمریكاوە سەرچاوەی گرتووە، لەمڕۆوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رۆژهەڵات و لە هێڵێك تاكو دەگاتە زەریای ئەتڵەسی كاریگەریی نیشاندەدات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە ئاژانسی كەشناسیی نیشتمانیی ئەمریكاوە بڵاو كراوەتەوە لە كەناری باكوور لەوپەڕی رۆژئاوای وڵاتەكە لە ویلایەتی كالیفۆرنیاوە تاكو ئەوپەڕی باكوور لە ماین دەكەوێتە ژێر مەترسیی گەردەلوولی بەفر كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
هاوكات هەلومەرجی گەشتكردن لەو ناوچانە خراپ دەبێت و بارودۆخی مەترسیداری وەك سەرما و سۆڵە، بەفر و سەهۆڵبەندان كاریگەری لەسەر زیاتر لە 65 ملیۆن كەس لە 29 ویلایەت دەبێت.
چاوەڕوانی ئەوەش دەكرێت كە ئەستووری بەفر لە ویلایەتی مینیسۆتا لە سنووری كەنەدا لە ماوەی سێ رۆژدا 60 سانتیمەتر تێپەڕێنێت .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.