Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:55

گوتەبێژی حكومەت: لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەولێرو بەغدا هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە 23-2-2023 جوتیار عادل ،گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەولێرو بەغدا هەیە و دەستوور تاكە رێگەیە بۆ چارەسەكردنی كێشەكان.
هەروەها گوتی: تیمی یاسایی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبووەتەوە و بەغدا هیچ پێشنیازێكی لە بارەی نەوت و غاز رەت نەكردۆتەوە . 
لەلایەكی دیكەوە، ئەحمەد فەواز ،ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێشكەوتنێكی نزیك و لێكتێگەیشتن لە ئاستێكی بەرزدا لە نێوان سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەتدا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر هەیە .
ئاماژەی بەوەشدا، كۆبوونەوەكان كە لەماوەی ئەم هەفتەیەی ئێستادا بەڕێوەدەچن، بەرەو پەسەندكردنی یاسای بودجە و چوونە بواری جێبەجێكردنی دەڕۆن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.