Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:54

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا دەكات

هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بكرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كرد. 
لە كۆبوونەوەكەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ كرا.
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ و هەناردەكردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەكانی دەرەوە. 
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا. سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردەوە، كە هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بكرێت ، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، هەموو ئاسانكاری و ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.