Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:55

قەڵادزێ.. پرۆژەی ئاوی خاس لە یەك ڕۆژدا 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دابین دەكات

کوردستان TV
100%


پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی 2800 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئێستاش ڕۆژانە 31000 مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی 90,000 هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات.
ئەو شوێنانەی لە شاری قەڵادزێ لێی سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی هەنارۆك، گوندی حەسار، شەهیدانی ئاشتی، فەرمانبەران، گربداخ، مامقاسمە، ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، هەوارەبەرزە، ڕاپەڕین، ئاسۆس، سەرنێڵ، شەهیدان، خانەقا، بنقەڵات، كارەبا، جوتكانیان، لیوا‌و، هەنارۆكی سەروو، دەروازەی شاری قەڵادزێ، چۆمخڕكە.
پرۆژەكە ساڵی 2013 تەواو كراوە و بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەرۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دوای 25 ساڵ لە ئیشكردنی، بە مەبەستی دابینكردنی 1400 مەتر سێجا ئاو لە یەك كاتژمێردا دەتوانرێت فراوانتر بكرێت و بەوەش كۆی ئاوی بەرهەمهاتوو لە پرۆژەكەدا دەبێتە 4200 مەتر سێجا لە یەك كاتژمێردا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.