منداڵێكی شه‌ش مانگه‌یان هێنا بۆ لام كه تووشی ئه‌و په‌تا باوه‌ی ئێستا هه‌یه ببو (تاو كۆخه‌و هه‌ڵامه‌ت)، دایكی گوتی ئه‌وه یه‌ك مانگه ده‌رمان نه‌ما نه‌یده‌مێ چاك نابێت!
كاتێك لێیم پرسی چی داوه‌تێ وه‌ڵامه‌كه‌ی تووشی شۆكی كردم!
حه‌وت دژه به‌كتریا (ئه‌مۆكسیل و ئهمۆكلان و ئه‌زیپرۆمایسین و سیفێكس و ...هتد) له ماوه‌ی ئه‌و مانگه دراوه‌ته ئه‌و منداڵه جگه له كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی تر بۆ تاو كۆخه‌كه.
كاره‌ساته ئه‌و هه‌موو ده‌رمانه بۆ ئه‌و په‌تایه به‌كاربێت بێ پرس و ڕاوێژی پزیشك، چونكه ئه‌و په‌تایه زۆربه‌ی جار هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌و پێویستی به ده‌رمانی دژه به‌كتریا نیه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌رمانی دابه‌زاندنی تاو قه‌تره‌ی لوت و هه‌ندێ جار ده‌رمانی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت به‌سه.
له‌وانه‌یه كۆخه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه بڕۆی دووباره ده‌رمانی بۆ بگۆڕی و كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری تری بۆ وه‌رگری.
به‌ڵام هه‌ركات تای به‌رده‌وام یان ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌بوو بیبه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بیبینێت.
دژه به‌كتریاكان له هه‌وكردنی به‌كتریایی ڕۆڵیكی گه‌وره‌یان هه‌یه له كاتی پێویست دا پزیشكان ده‌ینوسن.
جێگه‌ی باسه دایك و باوكه‌كه هه‌ر حه‌وت جاره‌كه خۆیان ئه‌و ده‌رمانانه‌یان بۆ كڕی بوو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پزیشك.
تێبینی/ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه به‌كتریا بۆ ئه‌و په‌تایه له‌وانه‌یه ئه‌و زیانانه‌ی هه‌بێت.
د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان
1. به‌كتریاكان به‌رگری په‌یدا ده‌كه‌ن دژی ئه‌و ده‌رمانه له داهاتوو به‌مه‌ش كاری خۆی ناكات كاتێك پێویسته.
2. هه‌ندێ دژه به‌كتریا هۆكارن بۆ تووش بوون به سكچوون.
3. هه‌ندێ جار ده‌بنه هۆی رشانه‌وه.
4. له‌وانه‌یه منداڵ تووشی هه‌ستیاری بكه‌ن.
5. هۆكارن بۆ نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن له منداڵان.
6. ئه‌مه جگه له به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ده‌ی كه پێویست نیه.
د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.