Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:38

عەلی باباجان: سوپاسی ئەو برایانەمان دەكەین كە دەستی هاوكارییان بۆ ئێمە درێژ كرد

کوردستان TV
100%

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دەعوەی توركیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاڵای كوردستانی خستۆتە نێو ئەو وڵاتانەی هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیایان كردووەو نووسیویەتی: زۆر سوپاسی ئەو برایانەمان دەكەین كە لە رۆژانی سەختدا دەستی هاوكارییان بۆ ئێمە درێژ كرد.
دوای ئەوەی لە شەشی شوباتدا بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سووریای گرتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تیمێكی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان رەوانەی توركیا كردو لە رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە هاوكاری بەسەر زیانلێكەووتوانی بوومەلەرزەكەی ئەو دوو وڵاتە دابەش كرا.
هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود یاقوت ،كۆنسولی گشتیی توركیا لە ھەولێر، لە میانی سەردانێكیدا بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: دراوسێی باش لە رۆژی تەنگانەدا دەردەكەوێت.
شایانی باسە لە بوومەلەرزەكانی ئەو دووڵاتە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.