Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:50

ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق 106 ملیۆن و 855 ھەزار و 419 دۆلاری خستە بازاڕ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 106 ملیۆن و 855 ھەزار و 419 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ، 106 ملیۆن و 855 ھەزار و 419 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو 106 ملیۆن و 855 ھەزار و 419 دۆلارەی كە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 81 ملیۆن و 655 ھەزار و 419 دۆلاری بۆ حەواڵكردن بووە و 25 ملیۆن و 200 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی كاش بووە.
ئەوەیش لە كاتێكدا دوێنێ چوارشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1553 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.