Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:40

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌ردار ئازاد بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌ردار ئازادا خاوه‌نی نووسینگه‌ی خانوو و زه‌وی بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ قسه‌كانی ناوبراو دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

قایمقامییه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سەبارەت بە لێدوانى هاووڵاتى (سەردار ئازاد) کە خاوەنى نووسینگەى فرۆشتنى خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حکوومەتى هەرێم لە هەولێر نووسینگەکەى داخراوە، بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەێنین ئەوەى ئەو گوتوویەتى دوورە لە ڕاستییه‌وه‌.

ده‌شڵێت: قسه‌كانی ناوبراو بۆ بە لاڕێبردنى ئەو تاوانەیە کە دەرهەق بە ژینگە و سیمای جوانى شارەکەمان ئە نجامیداوە، ناوبرا بەبێ وەرگتنى ڕەزامەندى و ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار کە بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێرە و بەبێ ئەوی هیچ دامودەزگایەکى ترى حکوومى ئاگادار بکاتەوە و لەپێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و بۆ قازانجى گیرفانى، هەڵساوە بە بڕینەوەى 11 دار.

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و دارانه‌ی سه‌ردار ئازاد بڕیویه‌تییه‌وه‌ بریتین له‌ داری (شماسى) له‌گه‌ڵ هەڵپاچینى ژمارەیەکى زۆرى دارى (کالیپتۆس) و هەڵگرتنى سیتى یاریى منداڵان لە پارکى (ئەکوا پارک).

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێکارى یاساییان لە بەرامبەریدا گرتۆتەبەر و جگە لە داخستنى نووسینگەکەى، لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی ئەنجامی داوە دەدرێت بە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.