دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێلیكۆپته‌رێكی ئێرانی كه وه‌زیرێكی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێدابووه، به‌هۆكارێكی نادیار كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 14 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی ئێران (ئیرنا) بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێلیكۆپته‌رێك كه حامید سجادی وه‌زیری وه‌رزشی ئێرانی و شاندێكی یاوه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له كاتی هه‌وڵێ نیشتنه‌وه له‌نێو شارێكی وه‌رزشی له شاری باڤت له سنووری پارێزگای كرمان كه‌وته خواره‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: تا ئێستا به دروستی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نازانرێ، به‌ڵام پێده‌چێ به‌هۆی كێشه‌ی هونه‌رییه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه و تێكشكابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، حامید سجادی وه‌زیری وه‌رزشی ئێران بریندار بووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕاسته‌وخۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام راوێژكارێكی به‌ناوی ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیرنا جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان برینی وه‌زیره‌كه‌ی ئێران سووكه و جێگه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نییه.
جگه له برینداربوونی وه‌زیره‌كه و گیانله‌ده‌ستدانی ڕاوێژكاره‌كه‌ی، به‌هۆی ڕووداوه‌كه 14 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.