Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:38

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌.. ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیاری نوێ له‌سه‌ر تاوه‌ر و باڵه‌خانه‌كان ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا بـەدواداچـوون و لـێـکـۆڵـیـنـەوە لـە کـواڵـێـتـی پـرۆژەکـانـی بـیـنـاسـازی بکـرێـت و پـشـکـنـیـنـی وردتـر بـۆ ئـەو خـاک وخـۆڵ بکـرێـت کـە تـاوەرو بـاڵـەخـانـەی لـەسـەر بـنـیـات دەنـرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت لـە دوای ھـەر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چـێـکـی ھـەمـوو بـاڵـەخـانـەکـان بکـرێـت.

ئـەمـڕۆ پـێـنـجـشـەم د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـە یـاوەری سـەرۆکـی یـەکـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی کـوردسـتـان و بـەڕێـوەبـەری گـشـتـی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەولـێـر و ژمـارەیـەک لـە بـەڕێـوەبـەرانـی گـشـتـی دەسـتـە گـفـتـوگـۆیـەکـی کـراوە لـەگـەڵ ژمـارەیـەک لـەو وەبـەرھـێـنـەرانـە ئـەنـجـام دا کـە خـاوەنـی تـاوەر و بـاڵـەخـانـەی بـەرزن لـە شـاری ھـەولـێـر .

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا تـاوتـوێـی رێـکـار و مـەرجـی تـازەی پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان کـرا کـە تـایـبـەتـن بـە تـاوەر و بـاڵـەخـانـە و بـیـنـاسـازیـیـەکـان بـە مـەبه‌سـتـی رێـگـەگـرتـن لـە زیـانـی گـەورە لـە دوای ھـەر زەمـیـنـلـەرزەیـەک.

لـە بـەشێـکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەکـەدا بـڕیـاردرا کـە پـێـداچـوونـەوە بـە یـاسـا و رێـنـمـایـیـەکـانـی مـۆڵـەتـدان بـکـرێـت تـایـبـەت بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە بـواری بـیـنـاسـازیدا و لـە ھـەمـانـکـاتـدا پـشـکـنـیـنـی کـۆنـکـرێـت و شـیـش و کـەرسـتـەکـانـی دیـکـەی بـیـنـاسـازی بـکـرێـت بـەر لـە بـنـیـاتـنـان و دروسـتـکـردنـی بـاڵـەخـانـەکـان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دڵـنـیـابـوون لـە ھـەبـوونـی مـەرجـەکـانـی سـەلامـەتـی و رەچـاوکـردنـی کـۆدەکـانـی بـیـنـاسـازی بـەپـێـی سـتـانـداردی عـێـراقـی و ئـەمـریـکـی کـارپـێـکـراو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.