سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره شاری تاڵقان ناوه‌ندی پارێزگای ته‌خاری باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانج له ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌تی تاڵیبان بووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئاماج نیوز)ی ئه‌فغانی بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه له شاری تاڵقان له ناوه‌ندی پارێزگای ته‌خار ڕوویداوه و تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زیانه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی شاهێدحاڵه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراو و بریندارێكی زۆر هه‌یه.
لای خۆشییه‌وه ئاژانسی ده‌نگوباسی (هیرات نیوز) ئاشكرای كرد كه ئامانج له ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بووه له شار تاڵقان، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌كه بۆته قوربانی یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.