ئهمڕۆ پێنجشهم بنهماڵهی خوالێخۆشبوو حهمید ئهفهندی فهرمانده و پێشمهرگهی دێرینی ڕێبازی كوردایهتی، سوپاسنامهیهكیان بڵاو كردهوه و تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستهی سهرۆك بارزانی و سهرۆكی ههرێم و سهرۆكی حكوومهت و سهرجهم هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان كرد بهرامبهر هاوخهمبوون و بهشداریكردنیان له پرسهكهیاند.
ئهمهی خوارهوه دهقی سوپاسنامەكهی بنەماڵەی حەمید ئەفەندییه:-
بەناوی بنەماڵەی حەمید ئەفەندی، فەرماندە و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی رێبازی کوردایەتی، سوپاس و پێزانینی تایبەتیمان رادەگەیەنین بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی، کە لەکاتی نەخۆش کەوتنیدا سەردانی کردووە، پاشان لە نەخۆشخانە و لەکاتی ژیانئاوایی و بەخاک سپاردنیشیدا بەناردنی نوێنەری تایبەتی هاوخەمی دووپات کردەوە، سوپاس و پێزانینی تایبەتیمان بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەشداری پرسەی کردین و لەکاتی نەخۆش کەوتنیشدا بەردەوام لە هەواڵی پرسیوە، سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە لەکاتی نەخۆش کەوتن و پرسەکەیدا بەناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بەشداری خەمی کردین.
سوپاس و پێزانینی تایبەتیمان بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و وەزیر و بریکاری وەزارەتەکان و ئەندام پەرلەمان و فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، کە هاوخەم بوون لەگەڵماندا.
سوپاس و پێزانینی تایبەتمان بۆ بەڕێزان حەمەی حاجی مەحمود، مامۆستا عەلی باپیر و تەواوی حیزب و لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو بەرپرس و کەسایەتییە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەشدار بوون لە پرسەکەماندا.
هەروەها رێز و پێزانینمان رادەگەیەن بۆ خەمخۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تەواوی قەزا و ناحیەکانیەوە لە بەرامبەر ئەرک نواندنیان لەکاتی بەڕێ کردن و ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو لە زێدی خۆی.
سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی عەشیرەتەکانی کوردستان بەگشتی و تەواوی ئەو هەڤاڵ و دۆستانەی، کە لەکاتی نەخۆش کەوتن و ژیانئاوایی و ناشتن و پرسەکەیدا، خەمخۆر و هاوخەم بوون لەگەڵماندا.
سوپاس بۆ هەڤاڵانی رۆژانی سەختی خەباتی پێشمەرگایەتی، سوپاس بۆ ئەو کەسایەتیانەی، کە رۆژێک لە رۆژان لەگەڵ حەمید ئەفەندیدا لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بوون.
دووبارە بەناوی بنەماڵەی حەمید ئەفەندییەوە رێز و سڵاوی بێ پایانمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی، کە نەمان توانیوە لەم سوپاسنامەیەدا ناویان بێنین، هیوادارین خودا پاداشتی چاکەیان بداتەوە، بەشداری کردن و هاوخەمی و رەواندنەوەی خەمی ئێمە، بەچاکە و پاداشتی خێر بۆیان بنوسرێت.
لەگەڵ رێزماندا
بنەماڵەی
حەمید ئەفەندی
23ی شوباتی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.