ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر توانی ڕیمۆنتادا به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف تۆمار بكات و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبێنێ.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:15 یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی 18ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی نه‌جه‌ف بووه مێوانی یانه‌ی نه‌جه‌ف.
له خوله‌كی 20ی یارییه‌كه‌دا یاریزان تاهیر حه‌مید یانه‌ی نه‌جه‌فی كرده خاوه‌نی گۆڵێك، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م و له خوله‌كی 25 مه‌هدی كامیل گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی نه‌جه‌ف تۆمار كرد.
هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی هه‌ولێر توانی ئه‌نجامی یارییه‌كه بگۆڕێ و له خوله‌كی 41 گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی یاریزان ڕه‌وا یووسف تۆمار بكات، به‌ر له ته‌واوبوونی گێمه‌كه له خوله‌كی 43 یاریزان ئه‌مجه‌د ڕازی گۆڵی دووه‌م و یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرده‌وه.
له گێمی دووه‌میشدا یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به وره‌یه‌كی به‌رزتر هاتنه نێو یاریگه و دوای چه‌ند هێرشێك و هه‌وڵێكی تۆماركردنی گۆڵ، دواجار له خوله‌كانی كۆتایی و زیادكراودا محه‌مه‌د جه‌فال به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی یانه‌ی نه‌جه‌ف گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد.
به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌نجامدانی 10 یاری له خولی نایابی عێراق یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 18 به‌رز كرده‌وه و له ڕیزبه‌ندی 16ی یانه‌كان جێگیر بوو، یانه‌ی نه‌جه‌فیش به 26 خاڵ هه‌ر له ڕیزبه‌ندی 7ی یانه‌كان مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.