سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی كاركردنه‌وه دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی له شاره‌كه داده‌خرێن.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەین کە رۆژی شەممەی داهاتوو بەهۆی کارکردن لە (ئەندەرپاسی فارووق و یەکتربڕی ئارام) دوو شەقام دادەخرێت.
سه‌باره‌ت به شه‌قامه‌كانیش، شاره‌وانی ڕایگه‌یاند: یەکەم ڕۆشتن بە ئاڕاستەی شەقامی (ئیبراھیم ئەحمه‌د) لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموودەوە تەنیا ئاراستەی ھاتنەدەرەوە بەکار دەھێنرێ، بۆ رۆشتن و شەقامی خەدەمیش دادەخرێت؛ دووەمیش ھاتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیک محموود تەنیا لە ڕێگەی (دانیا سیتی) ئەبێت لە کاتژمێر (9) ی بەیانییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.