دوای ئه‌و شكسته‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق دووچاری بوون، راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 18ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر توانی له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف ڕیمۆنتادا تۆمار بكات و به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ له یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه بباته‌وه.
تا خوله‌كی 25ی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی نه‌جه‌ف 2 گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردبوو، به‌ڵام به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه و له خوله‌كانی 41 و 43 یانه‌ی هه‌ولێر توانی 2 گۆڵ تۆمار بكات و ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
له گێمی دووه‌میشدا به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه و له كاتی زیادكراودا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی یاریزانێكی هێڵی به‌رگریی یانه‌ی نه‌جه‌ف، یانه‌ی هه‌ولێر توانی گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی یارییه‌كه تۆمار بكات.
ئه‌نجامی یارییه‌كه وای له عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف كرد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه بكات.
لای خۆشییه‌وه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند كه به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌بدولغه‌نی شه‌هد ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر زۆر گرینگ و له‌كاتێكی گونجاو‌دا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 10 یاریی ڕابردوویدا نه‌یتوانیبوو هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات و تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌وادارانی یانه‌كه له یاریزانان و ده‌سته‌ی كارگێڕی بێ هیوا ببوون.
یانه‌ی نه‌جه‌ف دوای ئه‌م شكسته‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر، به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ هه‌ر له ڕیزبه‌ندی 7ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق مایه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 18 و هاته ڕیزبه‌ندی 16ی یانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.