ئه‌مه دوو رۆژه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له سه‌رووی 82 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 61 سه‌نتی هاته سه‌ر، واته به ڕێژه‌ی 0.7% نرخه‌كه‌ی به به‌راود له‌گه‌ڵ دوێنێ پێنجشه‌م هاته سه‌ر و ئێستا به 82.82 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و هه‌ر به‌رمیلێك 63 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.8% به‌رزبووه‌وه، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مجۆره به 76.02 دۆلاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌میش به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له به‌رزبوون بوو و هه‌ر به‌رمیلێك چه‌ند سه‌نتێكی هاتبووه سه‌ر، هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڕووسیا و زیادكردنی عه‌مباركردنی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.