ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مه‌ترسیداری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شاری به‌غدا ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ببوونه‌وه.
ده‌زگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر باندێكی مه‌ترسیداری بازرگانیكردن به چه‌ك و قه‌ته‌مه‌نی له باكوری شاری به‌غدا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا بازرگانه‌كه و هاوه‌ڵێكی ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه و له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی بریندار بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كی جۆری (M4) گیرا كه له‌لای تۆمه‌تباره‌كان بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن و ڕه‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌تمه‌ندی یاسایی كراون بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.