مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان ئهمڕۆ ههینی ڕوونكردنهوهیهكی بۆ سهرجهم هاووڵاتییانی شاری كهركووك و ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه له ڕێگهی ڕێككهوتنێكی روون و ڕاستهوخۆ لهگهڵ حكوومهتی عێراق، دهگهڕێینهوه كهركووك و سهرجهم بارهگاكانمان دهكهینهوه.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان سەبارەت بە گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕوونكردنهوهكهدا ڕایگهیاند: جار نا جارێک لێدوانی میدیایی گرژ و پڕ لە دەربڕینی هەڕەشەئامێزی دژی ئاسایش و سەقامگیری کەرکووک دەردەچن، کە هەندێک لەو گرووپانەی بانگەشەی نوێنەرایەتیی سیاسی دەکەن و لەسەر زەوی بوونیان نییە، ئامانجیانە لە ڕێگەی ئەو لێدوانانەوە هەر هەنگاوێکی ئاشتییانە کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیی بەردەوام لە پارێزگاکەدا، لەبار ببەن.
ڕاشیگهیاند: ئەم گردبوونەوە لاوازانە گوتاری پۆپۆلیستانەی وا ڕادەگەیەنن کە پەیوەندییان بە واقیعی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیی کەرکووکەوە نییە و پشتبەستوو نین بە بنەماکانی هاوسەنگیی هێز لەسەر زەوی و خواستی هاووڵاتییانی کەرکووک، بگرە لە شێواز و ناوەڕۆک سەرپێیی بوونیاندا دەربڕینی ئەو ئەجێندایانەن کە بەرژەوەندی تەسک و بیری کۆنەپەرستانە پاڵنەریانن و لایەنی ناسراویان لە پشتە.
ههروهها ڕایگهیاند: سەبارەت بە ئێمە، ئەم لێدوانە بە باقوبریقانە ناتوانن ئەو ڕێبازە سیاسی و ئاشتییانە و یاساییەمان بگۆڕن کە بۆ ڕاستکردنەوەی هەموو ئەو هەلومەرجە نائاساییانەی لە پارێزگاکەدا زاڵن، گرتوومانەتە بەر.
جهختیشی كردهوه كه کەرکووک لە ناسنامەکەی خۆی جیا نابێتەوە و لە پارتی دیموکراتی کوردستان جیا نەبووەتەوە و جیا نابێتەوە.
ئاماژهی بهوهش دا "لێرەوە دەمانەوێت هەموو پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکووک دڵنیا بکەینەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە و سەرجەم بارەگاکانی دەکاتەوە، ئەویش لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ڕوون و ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق، کە بەهۆیەوە ئاشتتی کۆمەڵگەیی و پەیکەری کۆمەڵایەتیی کەرکووک دەچەسپێنین، گوێش بۆ ئەو ژاوەژاوە پووچانەی ئەم جۆرە لێدوانانە دەیانوروژێنن ڕاناگرین و لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی کەرکووکدا دەوەستین و ئەوانیش لەگەڵ ئێمە ڕووبەڕووی هەر گرووپێک دەبینەوە کە هەوڵی هەڕەشەکردن لە ئاشتتی کۆمەڵگەیی بکات.
له كۆتایی ڕوونكردنهوهكهی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان ههروهها هاتووه "ئێمە لە سەختترین دۆخی ناهەمواردا ئەم شارەمان لە داعش پاراست و ناوچەکانیمان لە دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکان ڕزگار کرد، بۆیە ڕۆڵەکانی پارێزگاکە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەن زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی شارەکەیان بگەیەنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.