بڕیاره شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق و هه‌روه‌ها نه‌وت و گازی فیدڕالی، جارێكی تر بچێته‌وه به‌غدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) سه‌ردانی شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت و له ڕۆژی دووشه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ڕایگه‌یاند: شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ده‌ستپێده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌بێت سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گازی فیدڕالی و له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردووی هه‌ردوولاشدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بوو و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه كراوه.
فارس عیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتری شاندی حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا ئه‌نجامی باشیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق هه‌بووه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش نزیك بوونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گوتی: ئێمە ئامانجمان هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ بەغدا، حكوومەت لەگەڵ چارەسەری سەرجەم كێشە و گرفتەكانە و ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەت لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراقە.
هه‌روه‌ها گوتبووی: دڵنیاین كە دەستوور تاكە چارەسەر و ڕێگەی ڕێككەوتنە، بەشداریی ئێمە لە بوارە جۆربەجۆرەكان پەیوەیستە بە جێبەجێكردنی دەستوور و بۆ ئەوەش لە هەماهەنگیی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكان، بۆ ئەو یاسایانەی كە دەبێت تەشریع بكرێن، ئێستا بۆ ئەو مەبەستە تیمە یاساییەكانمان لە بەغدان.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، جوتیار عادل گوتبووی: لەسەر یاسای بودجە هەندێك بابەت ماوە، لە چوارچێوەی ئەو یاسایە، مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدی دێت؛ تەنانەت ئەوە بۆ خەڵكی عێراقیش دەستكەوتە.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌وان ئومێدەوارن بگەینە ڕێككەوتن، به‌ڵام نه‌شی شاردبووه‌وه كه هەندێك خاڵ ماوه، بەڵام لێكتێگەیشتنی باش لەسەر كۆمەڵێك خاڵ هەیە، گەر دەستوور بنەما بێت، كێشەكان زۆر گەورە نین و چارەسەریان ئاسانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.