کەمێک پێش ئێستا؛ لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکووک شوفێرێک دوای ئەنجامدانی سەرپێچی تەقەی لە پۆلیسێکی هاتووچۆ کرد و بەهۆیەوە پۆلیسەکە برینداربوو.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک شوفێری ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی هاتووچۆی ئەنجامدابوو و لەدەستی پۆلیسی ناوچەکە هەڵات.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش داوە کە ناوبراو لە کاتی هەڵاتنی تەقەی لە پۆلیسێکی هاتووچۆ کردووە و بەمهۆیەوەش پۆلیسەکە برینداربووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.