Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:33

کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی کۆی کار و چالاکییەکانی داهاتوو ئەنجام درا

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانان و ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و پەرەپێدان بە وەرزشی گۆڕەپان ومەیدان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان ئەنجام درا.

راگەیاندنی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ 24/2/2023 لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی خۆی گرێدا بە ئامادەبوونی د.ئاڵان قادر رەسول ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و د. سەرهەنگ عەبدولخاڵق بەرپرسی پەیوەندییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی  و  سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و شارەزایانی بواری گۆڕەپان ومەیدان ودوو ئەندامی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق ولقەکانی یەکێتییەکە (هەولێر ، کەرکوک ، سلێمانی) وڕاهێنەران وناوبژیوانانی نێودەوڵەتی ولۆکاڵی ومێوانانی قەدرگران وکەسایەتییە وەرزشییەکان ویانە بەشداربووەکان لە کاتی ئەنجامدانی پاڵەوانییەتییەکان .

ڕاشیگەیاند: دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەخێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان کراو پیرۆزبایی لەو بەڕێزانە کرا کە لە هەڵبژاردنی لقەکانی یەکێتی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق هەڵبژێردران ، دواتر خوێندنەوەی هەردوو ڕاپۆرتی کارگێری ودارایی وکارو چالاکییەکانی ساڵی (٢٠٢٢)وگفتوگۆکردن لەسەر خاڵە لاوازەکان وبتەوکردنیان بۆ بەرز راگرتنی ئاستی یاریزانان وبەدەستهێنانی ئەنجامی باش ودانانی پلانی ستراتیژی بۆ پێشخستنی یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدانی هەرێمی کوردستان وجەختکردن لە لقەکانی یەکێتییەکە بەمەبەستی بەشداریکردنی ئیدارە سەربەخۆکان وکردنەوەی خولی ڕاهێنەری وناوبژیوانی وجەختکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی ماددە وزەبەخشەکان وهەوڵدان بۆ دروستکرنی گۆڕەپانێکی تایبەت بە یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدان وهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سپۆنسەر وپێکهێنانی هەڵبژاردەیەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتییەکان دەرەوەی هەرێم وهەمەهانگی لەگەڵ یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی عێراقی بۆ زیاتر پەرەپێدانی یارییەکەو یاریزانان ، دواتر پلان وبەرنامەی کارو چالاکییەکانی ساڵی (٢٠٢٣) خرایە روو وگفتوگۆی لەسەر کرا .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.