Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:34

خولێک بۆ ناوبژیوانانی بۆکسێنی کوردستان کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی ناوبژیوانان، یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی کوردستان لەهۆڵی یانەی سەوە لە شاری کەرکووک هەڵسا بەئەنجامدانی خوڵێکی ناوبژیوانی بۆ یاری بۆکسێن.

راگەیاندنی یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی کوردستان ڕایگەیاند:  له کردنەوەی خولەکەدا سەرۆک و سکرتێرو ئەمینداری دارایی یەکێتی بۆکسێنی کوردستان ئامادەی بوون، ئەم خولە بەسەرپەرشتی هەردوو ناوبژیوانانی نێو دەوڵەتی (فڕاس سوهێل ناسڕ و ڕەباح هاشم سەلمان ) بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردوام دەبێت..

ڕاشیگەیاند: لەم خولەدا 35 ناوپژیوانی شارەکانی هەولێرو کەرکوک و سلێمانی تێدا بەشدارن ، بڕیاریشە سبەی شەممە 25ی2ی2023 لە هۆڵی یانەی سەورە لە شاری کەرکوک ،له کۆتا ڕۆژی خولەکەدا بڕوانامەی پلە سێ بەسەر ناوبژیوانانی بەشداربوو دابەش بکرێ .

جێگای ئاماژە پێکردنه یەکێتی بۆکسێنی کوردستان یەکێکه له یەکێتیە چالاکەکانی سەر بەلێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ، له ماوەی ڕابردوودا چەندین چالاکی ئەنجامداوە ، وێڕای خولی کردنەوەی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنەران و ناوبژیوانان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.