Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:28

بە ڤیدیۆ؛ دوای بوومەلەرزە چاڵێکی گەورە لە شارێکی تورکیا دروست بووە

کوردستان TV
100%

دوای بوومەلەرزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵ، لە ناوچەی ڕەشادییە لەسنووری شاری کۆنیا چاڵێکی گەورە دروست بووە کە قوڵییەکەی 12 مەترە و تیرەکەی 37 مەترە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی گرتە ڤیدیۆی چاڵەکەی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە  ڕووبەڕەکەی هەزار و 400 مەترە و قوڵییەکەی 12 مەترە و هەروەها تیرەکەی 37 مەترە.

دەرکەوتنی ئەو چاڵە دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە، فەتحوڵڵا ئارک بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و جێبەجێکردنی تەکنیکی چاڵکردن لە زانکۆی کۆنیا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە هاووڵاتییان دەڵێن چاڵێکی نوێ لە ناوچەکە دروستبووە، ئێمە پشکنینمان بۆ ناوچەکە کردووە هیچ پەیوەندییەکمان لەنێوان دروستبوونی ئەو چاڵە و بوومەلەرزەکەی 06ـی شوبات نەدۆزیەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە لەوانەیە پێشووتر شوێنی چاڵەکە ئامادەبووبێت بۆ داڕووخان، دواتر بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکە داڕمابێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.