Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:50

دوایین زانیاری لەسەر بوومەلەرزەكەی هەولێر و نەینەوا

کوردستان TV
100%

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تێیدا هاتووە، دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای نەینەوا بوومەلەرزەیەكی تۆماركرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بومەلەرزەكە كاتژمێر 02:25:33 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەكاتی ناوخۆ، بە دووری 8.5 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی حەزەر سەر بە پارێزگای نەینەوا تۆماركراوە.
دەستەكە جەختیشیكردووەتەوە  كە بوومەلەرزەكە لە نەینەوا و هەولێر و دهۆك، بە پلەی جیاواز لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە .
لە ڕاپۆرتێكی دیكەدا دەستەی كەشناسی ڕایگەیاندووە كە كاتژمێر 03:09:40 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەكاتی ناوخۆ، بە دووری 22 كم لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سەنتەری شار لە پارێزگای هەولێر بوومەلەرزەیەكی دیكە تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بە ڕوونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستیان پێكراوە.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە، ناوەندی بوومەلەرزەكەش لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ بووە و لە قوڵایی 5 كیلۆمەتر، لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.
شایانی باسە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ئۆتۆمبێلێك لەقەزای خەبات زیانی بەركەوتووەو بەگوێرەی لێدوانی كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بۆ كوردستان تیڤی ، بوومەلەرزەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
لەكاتی روودانی بوومەلەرزەكەشدا لە قەزای خەبات تەقە كراوە بۆ ئەوەی خەڵك لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.