Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:01

ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی2ی2023"  ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاویەکان.
راشیگه‌یاندووه‌" سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌26ی2ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاویەکان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌"بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 21 
سلێمانی: 20
دهۆک: 21 
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 21
سۆران : 18
گەرمیان : 28

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.