فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی بە دوای كوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوەیە.
عەمید عەلی حاجی زادە ، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران ، گوتی: هیوادارین بتوانین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بكوژین، چونكە ئەوان بڕیاری تیرۆركردنی ژەنەراڵ سولەیمانییان دەركرد.
سەبارەت بە بۆردومانی بنكەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بە مووشەك دوای تیرۆركردنی سولەیمانی، زادە گوتی: دەمانتوانی لەو هێرشەدا هەزار سەربازی ئەمریكی بكوژین، بەڵام ئامانج كوشتنیان نەبوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: پێشكەوتنێكی گەورە لە كارەكانماندا لە سەر مانگە دەستكردەكان هەیە، هەروەها هاوكارییەكی گەورە لە نێوان هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران و وەزارەتی بەرگری و ڕێكخراوی بۆشایی ئاسمانی هەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەواڵێكی خۆش هەیە.
سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵی كوشتنی ترەمپ و پۆمپیۆ دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.