Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:37

ئه‌مرۆ له‌ خولی یانه‌كانی ئیتالیا دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێ

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌25ی2ی2023 له‌ خولی یانه‌كانی ئیتالیا دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێ ، له‌ كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ ، یانه‌ی‌ ناپۆلی كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌ ئه‌سپی ره‌شی ئیتالیا و ئه‌وروپا ناسراوه‌ ، له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئیمپۆلی .
به‌ر له‌م یاریه‌ یانه‌ی ناپۆلی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و دوو خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ به‌ جیاواز پانزده‌ خاڵ له‌ پێش ركابه‌ره‌كانیدایه‌ ، ئیمپۆلیش له‌ ناوه‌راستی خولدایه‌ به‌ كوكردنه‌وه‌ی بیست و هه‌شت له‌ پله‌ی دوانزده‌م دێت،  هه‌ربۆیه‌ یانه‌ی ناپۆلی تاراده‌كی زۆر ئه‌ركی ئاسانه‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وام بێت و زیاتر له‌ ركابه‌ره‌كانی دووركه‌وێته‌وه‌ .
له‌ حه‌فته‌ی رابردووش یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌لمانی برده‌وه‌ و تاراده‌یه‌ك نیوه‌ی رێگای قۆناغی چاره‌گی كۆتایی بریوه‌ .
 هه‌ربۆیه‌ سپالێتی راهێنه‌ر چاوی له‌وه‌یه‌ به‌رده‌وامی بده‌نه‌ ئاست و ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان و له‌م وه‌رزه‌دا دوور له‌ چاوه‌روانیه‌كان ببنه‌ خاوه‌ن چه‌ند نازناوێك كه‌ سالانێكی زۆره‌ هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ خه‌ون به‌م ساته‌وه‌ ده‌بینن.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.