ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری نیمچە دوورگەی كامچاتكا لە دووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا.
میدیاكانی ڕووسیا بە گێڕانەوەی خزمەتگوزاری ڕووپێوی جیۆلۆجی كامچاتكا ڕاپۆرتیان داوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری نیمچە دوورگەی كامچاتكا، لە دووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویداوە.
لەم ڕۆژانەدا توێكڵی زەوی بەر بوومەلەرزە گەورەكان كەوتووە، بەهێزترینیان بوومەلەرزەی مەڕەش بوو، كە باشووری توركیا و بەشێك لە سوریای گرتەوە و زیاتر لە 50 هەزار كەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسیش برینداربوون و سەدان ماڵیش وێرانبوون.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە وڵاتێكی دیكەی گرتەوە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.