Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:11

گواستنەوەی دینار و دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا ڕێگەپێدراوە؟

کوردستان TV
100%

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان ژمارەیەك ڕێنمایی دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا هاتووە، عەلی موحسین ئیسماعیل عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ كۆبووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا عەلاق باسی لە ڕێگاكانی هەماهەنگی و ڕێكارەكانی نێوان بانكی ناوەندی و دەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە كە بریتی بووە لە:
1- بانكی ناوەندی تاكە دەسەڵاتە كە بەرپرسیارە لە چاودێری و پشكنینی ئەو بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.
2- گواستنەوەی پارەی نەختینەیی (بە دینار و دۆلار) و هەر دراوێكی تر لە ناوخۆی عێراق ڕێگەپێدراوە بۆ سەرجەم كەسانی سروشتی و یاسایی، بە بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و كۆمپانیاكانی نێوەندگیری لە فرۆشتن و كڕینی دراوی بیانی.
3- بە ئامانجی ڕێگریكردن لە دەرچوونی پارەی نەختینەیی لە سنوور و دەروازەكانەوە، كە زیاترە لەوەی لە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی (10 هەزار) دە هەزار دۆلار دیاری كراوە، لایەنە ئەمنییەكان بەدواداچوون و پشكنین بۆ  ئۆتۆمبێلەكانی سەر ئەو ڕێگاوبانە دەكەن كە بەرەو سنوورەكان دەچن.
وێرای ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1553 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.