پۆلیسی ههولێر دهستگیركردنی باندێكی شهش كهسی راگهیاند.
ئهمڕۆ شهممه25ی2ی2023" پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه: تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و ماددە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران.
پۆلیسی ههولێر: باندێک له زێی گهوره دەستگیرکران کە ماددەی هۆشبەریان بەکار هێناوە و دواتر دزیان کردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.