Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:53

لەناوچەیەكی توركیا بە هۆی بوومەلەرزەكانەوە 15 خانوو لەسەر زەوی وون دەبن

چارەنووسی ئەو كەسانەی لەنێو خانووەكاندا بوونە، نادیارە
کوردستان TV
100%

دوێنێ، سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویانكردەوە، دوای بوومەلەرزە بەهێزەكانی 6ی شوباتی ئەم مانگە، لە شەقامێكی ناحیەی ئینجڕلی سەر بە دۆغانشەهیر لە ماڵاتیای كوردستانی توركیا، زەوی جووڵەی كردووەو و رۆچووە.
لەئەنجامی ڕووداوەكەشدا 15 خانوو لەم ناوچەیەدا كەوتوونەتە ژێر زەوی و ئاسەواریان نەماوە.تا ئێستاش چارەنووسی ئەو كەسانەی لەنێو خانووەكاندا بوونە، نادیارە.
شایانی باسە بە گوێرەی دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا (ئافاد) ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا بۆ زیاتر لە 44 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.